داهاتی یه‌كه‌م كلیپی ده‌كاته دیاری بۆ ئاواره‌كان
kurdistani 03:42 PM - 2014-10-23كچه كوردێك داهاتی یه‌كه‌م كلیپی ده‌كاته دیاری بۆ ئاواره‌كان
گۆرانیبێژو ئارتیستی كورد (ئاڵا) یه‌كه‌مین گۆرانی خۆی به‌ناوی (كێ ده‌زانێ) بڵاودهكاتهوهو داهاتی دابه‌زاندنی كلیپه‌كه وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی ئاواره‌كان ده‌كات.
ئاڵا، كه ناوی ئاڵا ره‌یانی-ـه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاری مهاباد له دایكبووه‌و له وڵاتی سوید گه‌وره بووه، پێش دوو ساڵ له پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه هونه‌رییه‌كانیدا نیشته‌جێی شاری هه‌ولێر بووه، ئێستاش له‌ژێر باڵی هونه‌رمه‌ند وریا ئهحمهدو گروپه‌كه‌ی ئه‌و له هه‌ولێر به‌ناوی (زیر و به‌م) دایه، وریا ئه‌حمه‌د ئه‌وی وه‌ك گۆرانیبێژی گروپی (ده‌نگه‌كان) هه‌ڵبژاردووه كه گروپێكه له موزیكزانانی فه‌ڕه‌نساو كوردستان پێكهاتووه‌و گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان ده‌ڵێنه‌وه، تائێستا ئه‌و گروپه كۆنسێرتێكیان له كوردستان و دووه‌میشیان له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌بردووه.
له ئێستاشدا ئاڵا یه‌كه‌م گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌م گۆرانییه له بنچینه‌وه گۆرانییه‌كی سویدییه‌و گۆرانیبێژی سویدی لیسا ئێكداڵ وتویه‌تی و هه‌ر به‌مبۆنه‌وه به شه‌وێك بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی هونه‌ری له سوید، ئێستاش ئه‌م گۆرانییه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له‌لایه‌ن ئاڵاوه وتراوه‌ته‌وه.
ڤێدیۆكه له‌لایه‌ن هونه‌ر پیشه‌و ده‌رهێنه‌ری ئینگلیزی ئیمیلی لوسییه‌ن سازكراوه‌و ته‌نها بۆ دروستكردنی ڤیدیۆكه چووبووه هه‌ولێر، ڤیدیۆكه‌ش نیشاندانی خۆشه‌ویستی سه‌باره‌ت به كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ولێر به‌خۆوه‌ده‌گرێت، ئاڵا له‌ناو بازاڕ‌و شه‌قام و پاركه پڕ له منداڵ و بهساڵداچووهكاندا ده‌گه‌ڕێت و گۆرانییه‌كه‌ی ده‌ڵێت.
ئاڵا كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ستۆكهۆڵم تێكۆشاوه كه له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساته مرۆڤایه‌تییه‌ی له كوردستان روویداوه، خه‌ڵكی سوید ئاگاداربكاته‌وه، ئه‌و خۆی چووه‌ته كه‌مپه‌كانی لێقه‌وماوان و به‌چاوی خۆی بارودۆخی ناله‌باری لێقه‌وماوانی بینیوه.
بڕیاردرا كه داهاتی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ هه‌زاران منداڵ و لێقه‌وماوانی ده‌ربه‌ده‌ر ته‌رخانبكرێت و له رێگه‌ی رێكخراوی (كوردیش دیاسپۆرا)وه بگه‌یه‌ندرێته لێقه‌وماوان له كه‌مپه‌كانی دامه‌زراو له باشوری كوردستان، واتا هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌مه‌كه بكڕێت ئه‌وا پاره‌كه‌ی ده‌چێت بۆ ئاواره‌كان له باشووری كوردستان.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاڵا له فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی به‌ناوی (بیره‌وه‌ری سه‌ر به‌رد) ده‌رده‌كه‌وێت و تێیدا رۆڵی هاوسه‌ری نه‌زمی كیركی كایه ده‌كات، ئه‌م فیلمه ئێستا له فێستیڤاڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم لێره‌و له‌وێی جیهان نیشانده‌درێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19