كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی:كاك به‌كر ههمیشهلهویژدانماندا به‌زیندوێتی ده‌مێنێت
kurdistani 05:10 PM - 2014-10-23كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر به‌كری حاجی سه‌فه‌ر
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی هێژا پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌ی ناو ریزه‌كانی خه‌باتی كوردایه‌تی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێمان پێگه‌یشت..! خه‌مبارو دڵته‌نگی كردین.. هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر به‌بێ وه‌ستان شوێنده‌ستی له هه‌موو قۆناغه‌كان و پله‌كانی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌دا تا پله‌ی ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند رۆڵی دیار‌و كه‌سایه‌تیه‌كی خۆڕاگر‌و ماندوونه‌ناس و نموونه‌یی بوو.. ته‌واوی ژیانی خۆی هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی كوردستانه‌وه تا نسكۆ‌و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ به رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قاره‌مانێكی كۆڵنه‌ده‌ری ده‌یان داستان و نه‌به‌ردی و له رۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌كاندا نموونه‌ی خۆڕاگری بوو.. جگه له‌وه‌ی كه به بنه‌ماڵه چه‌ندین قوربانی و شه‌هیدیان له خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندا به‌خشیوه.. به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا نه‌خۆشی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوو چه‌ندینجار رووی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام سه‌د داخ دواجار ئه‌مڕۆ 22-10-2014 له شاری سلێمانی دڵی گه‌وره‌ی له لێدان كه‌وت.. خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر له‌ناو هه‌ڤاڵ و هاوڕێ و برادهرهكانیدا له ناوچه‌كه‌و ده‌وروبه‌ردا هه‌میشه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست سه‌یری كراوه، بێگومان كۆچی دوایی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌و له‌ده‌ستدانی گه‌وهه‌رێك بوو له خه‌بات و قوربانی.. به‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌م و په‌ژاره‌ی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی و هه‌ڤاڵان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو راده‌گه‌یه‌نین و ده‌ڵێین نموونه‌ی وه‌ك هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ههمیشهله ویژدانماندا به زیندووێتی ده‌مێنێیته‌وه..
گیانی ئاسوده‌بێ.. یادو بیره‌وه‌ری و مێژووی تێكۆشانی هه‌میشه به‌رز راده‌گرین
كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
22-10-2014
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18