riklam

مه‌لا به‌ختیار: ئاماده‌م سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزه‌ بكه‌م كه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ

kurdistani 04:47 PM - 2014-10-23
 هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی كۆبانێ و به‌رده‌وامی پشتیوانیان

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی كۆبانێ و به‌رده‌وامی پشتیوانیان

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ مه‌لا به‌ختیار ئاماده‌یه‌ یه‌كه‌م كه‌س بێت بچێته‌ كۆبانێ و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هێزه‌ی پێ ببه‌خشرێت كه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ خۆشحاڵ ده‌بێت.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ توركیا رێگه‌ ده‌دات، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌هانای كۆبانێوه‌ بچێ و ئه‌مه‌یان جێگه‌ی سوپاسه‌، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد، خۆشحاڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و به‌پێویستی ده‌زانین، بۆ زانیاری زیاتری خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م میدیاو راگه‌یاندنكارانیش، رایبگه‌یه‌نین كه‌:
*رۆژی (13/10/2014)، له‌كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌كه‌ی كه‌ له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، به‌هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار-ی راگه‌یاند كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ بكرێته‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی وڵاتی توركیاوه‌، پێشمه‌رگه‌ به‌هانای كۆبانێوه‌ بچێ.

له‌وه‌ڵامیشدا هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و به‌ به‌ڕێزیشی راگه‌یاند، كه‌ "ئاماده‌م یه‌كه‌مین كه‌سبم بچمه‌ كۆبانێ و خۆشحاڵیش ده‌بم، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رێگه‌ بدات سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزه‌ بكه‌م، كه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ.

له‌ئێستاشدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، هه‌روه‌ك چۆن له‌كه‌ناڵی روداودا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ كارێكی له‌مشێوه‌یه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت، دووپاتیده‌كاته‌وه‌، كه‌ زۆریش خۆشحاڵ ده‌بێ، كه‌ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێ بسپێردرێت.

له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی كۆبانێ و به‌رده‌وامی پشتیوانیان.

سكرتێری راگه‌یاندنی
 هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
 23/10/2014

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket