riklam

ئه‌نوه‌ر موسلم بۆ PUKmedia : له‌ ته‌ل شه‌عیر شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌

kurdistani 03:36 PM - 2014-10-23
.

.

له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و له‌ئێستاشدا شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌.

ئه‌نوه‌ر موسلم سرۆكی حكومه‌تی كانتۆنی كۆبانێ به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌ شه‌وی رابردوووه‌وه‌ شه‌ڕێكی زۆر قورس له‌ به‌شی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوا ده‌ستیپێكردووه‌و شه‌ڕڤانان له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش.
 
وتیشی: له‌ ئێستاداو تا ئه‌مكاته‌ له‌ سنوری ته‌ل شه‌عیر، شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌و كه‌مێكی تر وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket