riklam

داعش شه‌وی رابردوو ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌

kurdistani 03:25 PM - 2014-10-23
داعش به‌رده‌وامن له‌به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو

داعش به‌رده‌وامن له‌به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو

شه‌وی رابردوو 22-10-2014  له‌چوار قۆڵه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش په‌لاماری شاری كۆبانێیان داوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و زیاتر له‌ 45 تیرۆرست كوژراون .

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ بۆ PUKmedia  وتی: له‌قۆڵی رۆژئاواوه‌ تیرۆریستانی داعش به‌قورسی تێكشكاون و 19 تیرۆریستیان لێكوژراوه‌و تیرۆریستان چه‌كی قورسیان به‌كارهێناوه‌ .

وتیشی: له‌باشوریشه‌وه‌ تیرۆرستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان تێكشكاوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و كوژراوی زۆریان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌قۆڵی باشوری رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ شه‌ڕبه‌رده‌وامه‌ و تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 30 تیرۆریستی داعش كوژراون .
 
ئاری هه‌ركی ئه‌وه‌ش ئاشكراكرد: تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن له‌به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوو ئه‌مشه‌و جۆره‌ چه‌كێكیان به‌كارهێناوه‌ كه‌له‌كاتی ته‌قاندنه‌وه‌یدا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی برینی جه‌سته‌یی و زیانی زۆر به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت و گومان ده‌كرێت جۆره‌ ماده‌یه‌كی تیابێت نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، بۆیه‌ ئێستا له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی و سه‌ربازیه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket