riklam

له‌كاتی زیادكردنی نرخی غازدا په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه‌ بكه‌ن

kurdistani 03:14 PM - 2014-10-23
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری نرخی غاز ده‌كه‌ن

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری نرخی غاز ده‌كه‌ن

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز ناده‌ن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و نرخه‌ ره‌سمییه‌ی كه‌ دانراوه‌ رووبه‌رووی سزا ده‌بێته‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌شاری سلێمانی گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتیان به‌ ئاسته‌م غازیان ده‌ستده‌كه‌وێت, له‌م باره‌یه‌وه‌ قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ و چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی به‌ گرفته‌كه‌ بێت.

ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ زیادكردنی نرخی غاز ناده‌ن و هه‌ر كه‌سێك به‌ بیانوی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی، نرخی غاز له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد بكات لێپرسینه‌وه‌ی توندیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ .

قائیمقامی سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری نرخی غاز ده‌كه‌ن و رێگه‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ناده‌ن.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی زیادكردنی نرخی غازدا له‌رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ (07705066668-07705487171-07701923739 )  ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچون بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پابه‌ندنین، رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket