riklam

بۆپاراستنی شه‌ره‌فی خۆی به‌شه‌هیدكردندا

kurdistani 02:33 PM - 2014-10-23
مێژووی عیراق شانازی به‌و ژنه‌ قاره‌مانه‌وه‌ ده‌كات

مێژووی عیراق شانازی به‌و ژنه‌ قاره‌مانه‌وه‌ ده‌كات

دوێنێ له‌گوندێكی قه‌زای مقدادیه‌ تیرۆرستانی داعش ژنێك سه‌رده‌بڕن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ یه‌كێك له‌تیرۆرستانی داعشی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ست درێژیكردنه‌سه‌ری كوشتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له‌پۆلیسی دیاله‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ pukmedia پشت راستكرده‌وه‌و وتی: دوێنێ 22/10 له‌گوندێكی سنوری قه‌زای مقدادیه‌ له‌پارێزگای دیاله‌ دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستێكی داعش ویستویه‌تی ژنێكی 40 ساڵان ناچار به‌ده‌ستدرێژی سێكسی بكات، به‌ڵام ژنه‌كه‌ تفه‌نگه‌كه‌ی له‌تیرۆرسته‌كه‌ سه‌ندوه‌و ده‌ستبه‌جێ تیرۆرسته‌كه‌ی كوشتووه‌ .
 
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرسته‌كان زانیویانه‌ ئه‌و ژنه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆرسته‌وه‌ گه‌مارۆی ماڵه‌كه‌یان دراوه‌و ژنه‌كه‌ ده‌ستگیركراو پاشان به‌پێی بڕیاری دادگای شه‌رعی داعش به‌شمشێر سه‌ریان بڕیوه‌و سوكایه‌تیان به‌ ته‌رمه‌كه‌ی كردووه‌ .
 
سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ی پۆلیسی دیاله‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: دوای رووداوی ئه‌و حاڵه‌ته‌ خه‌ڵكی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چه‌كیان به‌رامبه‌ر به‌تیرۆریستان هه‌ڵگرتووه‌و توڕه‌ی خۆیان پێده‌ربڕیون و له‌وناوچه‌یه‌ راویان ناون .

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: مێژووی عیراق شانازی به‌و ژنه‌ قاره‌مانه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆپاراستنی ناموس و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆی كردۆته‌ قوربانی .

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket