riklam

سلێمانی.. كۆلێژی پزیشكی یاداشتێكیان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرد

kurdistani 02:13 PM - 2014-10-23
هه‌تا ئه‌و كۆلێژه‌ دانه‌خرێت ئێمه بایكۆتی خوێندنی وانه‌كان ده‌كه‌ین‌

هه‌تا ئه‌و كۆلێژه‌ دانه‌خرێت ئێمه بایكۆتی خوێندنی وانه‌كان ده‌كه‌ین‌

ئه‌مڕۆ 23-10-2014 خوێنكارانی كۆلێژی پزیشكی له‌زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سلێمانی سازكردو تێیدا داوای داخستنی كۆلێژی پزیشكیان ده‌كرد له‌زانكۆی كوردستانی ئه‌هلی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ راژان محه‌مه‌د نوێنه‌ری خوێندكاره‌ مانگرتووه‌كانی كۆلێژی پزیشكی له‌زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ سه‌رجه‌م خوێنكارانی كۆلێژی پزیشكی له‌زانكۆی سلێمانی مانگرتنمان راگه‌یاندوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ ناو وانه‌كانه‌وه‌.

 وتیشی: مانگرتنی ئێمه‌ له‌پێناو كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی كوردستانی ئه‌هلییه‌ له‌شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌مڕۆشدا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك هاتووینه‌ته‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان و یاداشتێمان پێشكه‌ش به‌ نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی داخستنی ئه‌و كۆلێژه‌ چونكه‌، كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ نایاساییه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌تا ئه‌و كۆلێژه‌ دانه‌خرێت ئێمه‌ وه‌ك خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی له‌زانكۆی سلێمانی بایكۆتی خوێندنی وانه‌كان ده‌كه‌ین.

له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو له‌نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ داواكه‌ی خوێندكاران ده‌ربڕی و به‌ڵێنیاندا كه‌ یاداشته‌كه‌یان بده‌نه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكه‌یان.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د/ سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket