riklam

فراكسیۆنی سه‌وز: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێیازه‌كه‌ی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

kurdistani 01:57 PM - 2014-10-23
ماڵئاوایی ئه‌و تێكۆشه‌ره كه‌سه‌رێكه‌ بۆ كه‌سوكارو نه‌وه‌كانی و یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان‌

ماڵئاوایی ئه‌و تێكۆشه‌ره كه‌سه‌رێكه‌ بۆ كه‌سوكارو نه‌وه‌كانی و یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان‌

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ئه‌ندامی یه‌كه‌می خولی په‌رله‌مانی كوردستان فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت، رۆڵی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ له‌خه‌باتی په‌رله‌مانی، وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كاری په‌رله‌مانی له‌مێژووی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانی كوردستان به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ین.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌..
به‌داخێكی گرانه‌وه‌ هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر فه‌رمانده‌ی رۆژه‌ سه‌خته‌كانی خه‌باتی شاخ و په‌رله‌مانتاری یه‌كه‌می خولی په‌رله‌مانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی كاروانی كوردایه‌تی كه‌سه‌رێكه‌ بۆ كه‌سوكارو نه‌وه‌كانی و یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان. ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان. رۆڵی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ له‌خه‌باتی په‌رله‌مانی، وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كاری په‌رله‌مانیی له‌مێژووی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كانی كوردستان به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ین. وه‌ك چۆن له‌خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا فه‌رمانده‌ی دلێرو هه‌ڵكه‌وتووی كاروانه‌كه‌ بوو، ئاواش له‌كاری په‌رله‌مانیدا ده‌نگی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشكه‌ی كوردستان و داكۆكیكارو پارێزه‌ری بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی یه‌كێتی و كوردستان بوو.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین و، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌ په‌رۆشیه‌كی زۆره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێیازه‌كه‌. نه‌مری بۆ هه‌ڤاڵی كۆچكردوومان و سه‌ربه‌رزی بۆكه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانی.


فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
٢٣/١٠/٢٠١٤

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket