riklam

قه‌زای بێجی كۆنتڕۆڵكرا

kurdistani 11:39 AM - 2014-10-23
رێگای سه‌ره‌كی به‌غدا – كه‌ركوك و سامه‌ڕا – تكریت، كۆنتڕۆڵكرا

رێگای سه‌ره‌كی به‌غدا – كه‌ركوك و سامه‌ڕا – تكریت، كۆنتڕۆڵكرا

شه‌وی رابردوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق توانیویانه‌ گورزی كوشنده‌ له‌ تیرۆرستانی داعش بده‌ن و بچنه‌ ناو قه‌زای بێجی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌روه‌ها رێگای سه‌ره‌كی به‌غدا – كه‌ركوك و سامه‌ڕا – تكریت، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، له‌ ناحیه‌ی (جرف)یش 100 تیرۆرستی داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا به‌ ماڵپه‌ڕی (الصباح)ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوپاو پۆلیسی عیراق به‌ هاوكاری فه‌وجی (الحشد الشعبي) توانیویانه‌ بچنه‌ ناو قه‌زای بێجی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گورزی كوشنده‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش وه‌شاندووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ به‌ته‌واوی رێگه‌ی به‌غدا - كه‌ركوك و سامه‌را – تكریت،  كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.


راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ر ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی عامریه‌ی فه‌لوجه‌و 30 تیرۆرستیشیان كوشتووه‌.


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی (العبد ویس، الحجیر) سه‌ر به‌ ناوچه‌ی (جرف الصغر)، 100 تیرۆرستی داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌.


به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی (الصباح) له‌نێو ئه‌و تیرۆرستانه‌دا دوو سه‌ركرده‌ی پێشتری رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ هه‌ن و تۆمه‌تبارن به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ ساڵی 2003 و 2005، ئه‌و دوو گه‌وره‌ تیرۆرسته‌ ناویان (داود سلمان الفیحان، عارف الجنابی)یه‌و نزیكترین كه‌س بوون له‌ گه‌وره‌ تیرۆرست (أبو مصعب الزرقاوي).

PUKmedia       و/ هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket