riklam

له‌كۆبانێ شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌يه‌

kurdistani 02:23 AM - 2014-10-23
تیرۆرستان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌

تیرۆرستان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆبانێ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌باشورو رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ له‌نێوان تیرۆرستان و هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تیرۆرستان چه‌ندین كوژراویان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا شه‌ڕێكی قورس له‌ناو كۆبانێ هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تیرۆرستان زیاتر له‌ 20 كه‌سیان لێكوژراوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: شه‌ڕه‌كه‌ له‌باشوور و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ش به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌و تونیویانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كانیا كوردان پێشڕه‌وی بكه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی له‌نزیك كۆبانێ رایگه‌یاند: دیسان چه‌ته‌كانی داعش هه‌وڵیاندا له‌ په‌لامارێكی خۆكوژیدا خۆیان به‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا بتێقێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی خۆكوژه‌كه‌ بگاته‌ شوێنی ئامانجی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ كوژرا.

وتیشی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ 14 كه‌سی خۆكوژه‌ كه‌ تیرۆرستان ده‌ینێرن بۆ زیان گه‌یاندن به‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌، به‌ڵام خۆبه‌ختانه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket