riklam

بڕیاردرا ئه‌نجومه‌نێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌داعش دروستبكرێت

kurdistani 01:04 AM - 2014-10-23
تۆڵه‌ له‌ داعش ده‌كه‌نه‌وه‌

تۆڵه‌ له‌ داعش ده‌كه‌نه‌وه‌

جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 22-10-2014 له‌هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رۆك خێڵه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، بڕیاردرا كه‌ ئه‌نجومه‌نێك بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌داعش دروستبكرێت.

جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رۆك خێڵه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین بڕیاردرا كه‌ ئه‌نجومه‌نێك بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌داعش دروستبكرێت.

وتیشی: له‌ناو سه‌رۆك خێڵه‌كانی سه‌لاحه‌دیندا هه‌ر یه‌ك له‌سه‌رۆكی خێڵی ئه‌لجبوور و ئه‌لجه‌یسات و ئه‌لسه‌بعاوین و ئه‌لهه‌یب و چه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌تی دیكه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

PUKmedia  و/ دیار ستار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket