riklam

سه‌عدی پیره‌: په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش بێت

kurdistani 09:56 PM - 2014-10-22
دیدار له‌گه‌ڵ پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی

دیدار له‌گه‌ڵ پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی

ئه‌مڕۆ 22-10-2014، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د سه‌دره‌دین.

له‌م دیداره‌دا محه‌مه‌د سه‌دره‌دین ستایشی جه‌نابی مام جه‌لالی كرد كه‌ ھه‌میشه‌ پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌كانی تر و له‌ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌میشه‌ ده‌یوت زه‌وتكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ كوردستان راستگۆیی مان ناھێڵێت ھه‌تا بۆ مه‌سه‌له‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه‌ی توركمان له‌ كوردستان به‌ پشتیوانی ھه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێره‌وه‌ش ئێمه‌ خوازیارین په‌یوه‌ندی توندی باش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

له‌ وه‌ڵامدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: پێمان خۆشه‌ ھێزه‌ سیاسیه‌ توركمانه‌كان نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی خۆیان بن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش بێ و رێزگرتن له‌ یه‌كتری ئێمه‌ وه‌كو له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ دامه‌زراندن له‌ شاخ له‌ شاریش رێزگرتن له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تر دوور له‌ سه‌پاندنی ره‌ئی له‌ سه‌ریاندا به‌ھێز ده‌كات و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ توركمانه‌كان به‌ قازانجی ھه‌موو گه‌لی توركمانه‌ كه‌ به‌ مه‌سافه‌یه‌كی یه‌كسان له‌ ھه‌موو ھێزه‌ كوردستانییه‌كان بوه‌ستن.

PUKmedia

فۆتۆ: ده‌رباز ستار ئه‌مین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket