riklam

پرسه‌نامه‌ی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

kurdistani 09:53 PM - 2014-10-22
ماڵئاواییه‌كه‌ی جێگه‌ی خه‌می هه‌موو لایه‌كه‌و هه‌میشه‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌

ماڵئاواییه‌كه‌ی جێگه‌ی خه‌می هه‌موو لایه‌كه‌و هه‌میشه‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌

سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ریان كردووه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
به‌ ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه‌
به‌ڕێز خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

به‌ داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی و كۆچی یه‌كجاره‌كی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌رمان پێگه‌یشت.

بۆ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ یه‌ك به‌یه‌كی كوڕان و كچانی كاك به‌كرو بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری حاجی سه‌فه‌ر ده‌گه‌یه‌نین و له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌ش و شه‌ریكی خه‌متانین.

هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر، ناوێكی دیارو دره‌وشاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی دیموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوو، له‌ هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و نوێی گه‌له‌كه‌ماندا به‌شداریی كاریگه‌ریی كردووه‌، له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێدا به‌ رابه‌رایه‌تی (ی.ن.ك)، كاك به‌كر یه‌كێك بوو له‌ پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌كانی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌ وره‌یه‌كی به‌رزو خۆڕاگرییه‌وه‌ درێژه‌ی به‌ خه‌بات و تێكۆشان دا.

چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ و سه‌ختی پێشمه‌رگانه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتویی راپه‌ڕاندووه‌و پله‌ی جیاجیای له‌ ئۆرگانه‌كانی شۆڕشدا پێسپێردراوه‌، هه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی كاری پێشمه‌رگانه‌و رێكخستنه‌كان تا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو چه‌ندین ئه‌ركی تر، له‌ دوای راپه‌ڕینیش كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر بووه‌ ئه‌ندامی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی كوردستان و چه‌ندین ئه‌ركی تریشی له‌ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێسپێردرا، دوایین ئه‌ركیش سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) بوو.

كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر خه‌باتگێڕێكی هێمن پشوو درێژو هه‌وێنی ئاشتیی و برایه‌تیی بوو، بۆیه‌ هه‌مووان شانازیی به‌ ناسین و ئاشنابوونی ده‌كه‌ین و ماڵئاواییه‌كه‌ی جێگه‌ی خه‌می هه‌موو لایه‌كه‌و هه‌میشه‌ یادو یاده‌وه‌ریه‌كانی به‌ زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌.

نه‌مری بۆ كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌رو هه‌موو رێبوارانی كاروانی خه‌باتی رزگاریی و دیموكراتیی كوردو كوردستان.

سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket