riklam

فه‌ڕه‌نسا هاوكاری زیاتری هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 08:57 PM - 2014-10-22
له‌سه‌ر پێویستی ‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی موسڵ و ڕزگاركردنی له‌تیرۆرستان هاوڕابوون

له‌سه‌ر پێویستی ‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی موسڵ و ڕزگاركردنی له‌تیرۆرستان هاوڕابوون

ئه‌مڕۆ 22-10-2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ مارك باریتی باڵیۆزی نوێی فه‌ڕه‌نسا له‌ عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێكدا، مارك باریتی باڵیۆزی نوێی فه‌ڕه‌نسا له‌ عیراق خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانی كوردستان نیشان داو جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستانه‌ دامه‌زراوه‌، به‌هاناوه‌چوونی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانیشی بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، به‌ مایه‌ی سوپاس و پێزانین له‌قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند كه‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ هاوكاریكردنی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی زیاترده‌كات، له‌و میانه‌شدا چه‌ند ئێن جی ئۆیه‌كی فه‌ڕه‌نسی بۆ یارمه‌تیدان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری مرۆیی به‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان،‌ هه‌روه‌ها تیشكیشی خسته‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری كلتووری فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌ولێر.

بارودۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌، له‌گه‌ڵ گرنگی به‌شداریكردنی كوردو سوننه‌ له‌ حكومه‌تی نوێی عیراقداو دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جه‌نگی دژی تیرۆرو باوردۆخی كۆبانێ، لایه‌نێكی تری دیداره‌كه‌ ‌بوو، هه‌ردوولاش له‌سه‌ر پێویستی ‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی موسڵ و ڕزگاركردنی له‌ تیرۆرستان هاوڕابوون، تا ببێته‌ هانده‌رێك و ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌ بۆ سه‌ر زێدو شوێنه‌كانی خۆیان بێته‌ ئاراوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌ڕوانێت و سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ردانی فرانسوا هۆلاند سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه‌،‌ كه‌ وه‌ك پشتگیرییه‌كی سیاسی مه‌زن بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، خواست و ئاره‌زووی كوردستانیشی بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته‌سه‌ر خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غداو جه‌ختی له‌سه‌ر‌ پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ حكومه‌تی عه‌بادی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌نكه‌ره‌ به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket