riklam

ئه‌مریكا به‌بڕی 10 ملیار دۆلار هاوكاری سه‌ربازی بۆ عیراق ناردوه‌

kurdistani 07:20 PM - 2014-10-22
هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عیراق

هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عیراق

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بڕی نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاره‌هاوكاری سه‌ربازی بۆ عیراق ناردوه‌.

ئه‌دمیراڵ جۆن كیربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: نرخی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2014، به‌بڕی 600 ملیۆن دۆلار هاوكاری له‌ چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی نێردراوه‌ بۆ سوپای عیراق و به‌بڕی 500 ملیۆن دۆلار چه‌ك و هێلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌كراوه‌ و به‌بڕی 700 ملیۆن دۆلار موشه‌كی زه‌مین به‌زه‌مینی له‌ جۆری هیل فایه‌ر و به‌بڕی 101 ملیۆن دۆلار ئامێری گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ سوپای عیراق ناردوه‌ و به‌بڕی 90 ملیۆن دۆلار ئامێری بونات كه‌بۆ بوارێكی گرنگی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنرێت  و به‌بڕی 790 ملیۆن دۆلار 24 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئای تی 6 و به‌بڕی 700 ملیۆن دۆلار چوای بورجی چاودێری و ئامێری رادار و به‌بڕی 4.8 ملیار دۆلار 24 هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی له‌ جۆری ئاپاچی ره‌وانه‌ی عیراق كردوه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket