riklam

د. فوئاد: دیموكراسی تا رێچكه‌ی خۆی ده‌گرێت كاتی ده‌وێت

kurdistani 06:26 PM - 2014-10-22
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی پێكهاته‌ جیاجیاكانی عیراق

پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی پێكهاته‌ جیاجیاكانی عیراق

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئیئتیلافی عیراق كرد.

ئه‌مڕۆ 22-10-2014، سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ئیئتیلافی عیراق كه‌ پێكهاتبوو له‌ فازیل ئه‌لدباس سه‌رۆكی وه‌فد و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار رونیكرده‌وه‌ كه‌ پێشوازیی ده‌كات له‌ پێكهێنانی كوتله‌ سیاسییه‌كان به‌پێی پێودانگی نیشتمانیی ره‌سه‌ن و  دوپاتیكرده‌وه‌ ئه‌زمونی دیموكراسیی له‌ عیراق  تا ده‌ڕه‌خسێت و  رێچكه‌ی خۆی ده‌گرێت  كاتی ده‌وێت، ئه‌و كاته‌ پێده‌گات كه‌ له‌ عیراقی نوێدا چه‌مكی هاووڵاتی بوون ره‌گ داده‌كوتێت و شوێنی خۆی ده‌كاته‌وه‌  .

ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ش روناكیان خسته‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئیئتلافه‌كه‌یان كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی ئابوریی یه‌ و به‌ پێی رێباز و رێچكه‌یه‌كی نوێ خه‌باتی خۆی ده‌كات به‌و ئامانجه‌ی لایه‌نی ئابوریی وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر له‌ كۆمه‌ڵدا سه‌یر بكرێت و ره‌چاوبكرێت، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو پێویسته‌ شان به‌شانی  به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی و ئه‌منیی و هه‌نگاوه‌كانی دابینكردنی ئۆقره‌یی، چاكسازیی ئابوریش بكرێت به‌و ئامانجه‌ی عیراق گه‌شه‌ بكات و له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ببوژێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ نێراوی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ سوریا.

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ ستیڤان دیموسترا نێراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك كه‌ ڤلادیمیر میلادینۆف نێراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق له‌خۆگرتبوو.

له‌ دیدارێكدا، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ باری سیاسی و ئه‌منی له‌ سوریاو عیراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ئارادان بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك مه‌عسوم روونیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌گه‌ڵ خواست و ویسته‌كانی گه‌لی سوریایه‌ له‌ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی و هیواداره‌ ئاشتی باڵبكێشێت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، داواشیكرد میستورا سه‌ركه‌وتووبێت له‌هه‌وڵه‌كانیدا بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی و سه‌رخستنی چاره‌ی سیاسی له‌ سوریا بۆ خزمه‌تكردنی ئۆقره‌یی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

دیموسترا كه‌ ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی بۆ ناوچه‌كه‌ له‌ عیراقه‌، پێشتر وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق كاریكردووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دروستكردووه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ جیاجیاكانی عیراقدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket