riklam

ئه‌مریكا تاوتوێی زیادكردنی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات له‌ عیراق

kurdistani 03:48 PM - 2014-10-22
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌و داوایه‌ی عیراق تاوتوێده‌كه‌ن

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌و داوایه‌ی عیراق تاوتوێده‌كه‌ن

ئه‌مریكا تاوتوێی زیادكردنی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات له‌ عیراق دژی داعش.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 22-10-2014، بڵاویكرده‌وه‌، به‌رپرسانی ئه‌مریكا تاوتوێی بڕیاری ناردنی راوێژكاری سه‌ربازی  زیاتری ئه‌مریكی ده‌كه‌ن بۆ هاوكاریكردنی سوپای عیراق له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ عیراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق، به‌رپرسانی عیراق داوای زیادكردنی ژماره‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایان له‌  عیراق كردوه‌ بۆ هاوكاریكردنی سوپای عیراق له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
 هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌و داوایه‌ی عیراق تاوتوێده‌كه‌ن.

 PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket