riklam

هاوپه‌یمانان چه‌ندین هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

kurdistani 10:36 PM - 2014-10-21
چه‌ندین مۆڵگه‌ی گرنگی داعش تێكشكنراون

چه‌ندین مۆڵگه‌ی گرنگی داعش تێكشكنراون

هێزی هاوپه‌یمانان حه‌وت هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 21-10-2014، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ردوو رۆژی دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌دا 7 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گگاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، هێرشه‌ ئاشمانیه‌كان ئامانجی باشی پێكاوه‌ و چه‌ندین باره‌گا و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی له‌ ده‌وروبه‌ری كۆبانێ له‌ رۆژئاوای كوردستان و له‌عیراقیش له‌ ناوچه‌كانی نزیك به‌ربه‌ستی موسڵ و پاڵاوگه‌ی بێجی و باكوری فه‌لوجه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و مۆڵگه‌ و باره‌گای سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری داعشی كردۆته‌ ئامانج.

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket