riklam

ئه‌ڵمانیا.. خۆپیشاندان دژی داعش به‌رده‌وامه‌

kurdistani 09:12 PM - 2014-10-21
له‌باشوری كوردستان ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداربوو

له‌باشوری كوردستان ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداربوو

شاری نۆرنبیرگ و ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌وشاره‌، هه‌ر له‌وڕۆژه‌وه‌ كه‌ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر كوردستان به‌تایبه‌تی دوای كاره‌ساتی شه‌نگال و دواتر كۆبانۆ، تائێستا چه‌ندین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تردا به‌ هه‌زاران كوردستانی به‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش-یان رسواو مه‌حكوم كردووه‌.

شه‌وی 20/21-10-2014 له‌ سه‌نته‌ری شاری نۆرنبیرگ كوردستانیان كه‌ نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه‌ كوردستانیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان تیایدا به‌شداربوون و له‌ باشووری كوردستان ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداربوو، جارێكی تر رێپێوانێكیان سازكردو به‌ دروشمی بژی به‌رخودانی كۆبانێ و هێرشی داعش راوه‌ستێنن، ئازادی بۆ كوردستان، هاوكاری و یارمه‌تی بۆ كوردستان بنێرن، پڕچه‌كیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌ چه‌ندین دروشمی تر به‌ زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی، به‌ شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ رێپێوانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م رێپێوانانه‌ وه‌ك زنجیره‌یه‌ك له‌و زنجیره‌ چالاكیانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا درێژه‌یان هه‌یه‌و فشارێكی زۆری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا دروستكردووه‌و به‌رچاوڕوونیه‌كی باشیشیان داوه‌ته‌ شه‌قامی ئه‌ڵمانی، ته‌نانه‌ت شه‌وی رابردوو له‌و رێپێوانه‌دا چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌ڵمانیاو نه‌ته‌وه‌كانی تریش دژی داعش دروشمه‌كانیان ده‌وته‌وه‌و به‌شداریان كردبوو، هاوكات پۆلیسی نۆرنبیرگ رێوشوێنی پێویستی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك گرتبووه‌به‌ر.

جێی باسه‌، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا كه‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو 24-10 سه‌عات 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ، هه‌ر له‌ نۆرنبیرگ و له‌ گۆڕه‌پانی ئافسس پلاتس رێپێوانێكی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ك رۆژی 23-10 له‌ شاری به‌رلین كۆنفرانسێك به‌ به‌شداری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق و به‌ به‌شداری ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆنفره‌نسه‌كه‌ چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و كاره‌ساته‌ مرۆییه‌كان و چۆنییه‌تی هاوكاریكردنیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها رۆژی 25-10 سه‌عات 14:00 تا 17:00 كوردستانیانی هانۆڤه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌وه‌ له‌ (kröpcke-Hannover) راوه‌ستانێك سازده‌كه‌ن.

PUKmedia  شه‌هاب عوسمان -  ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ/ تایه‌ر باراوی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket