riklam

لیژنەكەی هەرێم لەلاهای باس لەبەجینۆسایدناساندنی كوردانی ئێزیدی دەكات

kurdistani 08:55 PM - 2014-10-21
بەشداری لەدانیشتنێكی دادگایكردنی تاوانباری كۆمەڵكوژی بۆسنیا كرد

بەشداری لەدانیشتنێكی دادگایكردنی تاوانباری كۆمەڵكوژی بۆسنیا كرد

لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینەكانی تر ئامادەی لایەنێك لە دادگایی كردنی ملادیج دەبێت:
لەچوارچێوەی ئەو سەردانەی كە بۆ دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لەلاهای ئەنجامی دەدەن و بەمەبەستی ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچونی دادگاییە نێودەوڵەتیەكان، بەتایبەتی تاوانی كۆمەڵكوژی سربیا.

ئەمڕٍۆ 2014/10/21 وەفدی لیژنەی ناساندنی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینەكانی تر بەسەرۆكایەتی مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان (سەرۆكی لیژنەكە)و تەواوی ئەندامانی لە شاری دان هاخ لەهۆڵەندەو لەباڵەخانەی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی سەردانی دادگای تاوانەكانی یۆگسلافیای پێشوی كرد.

لەو سەردانەیاندا وەفدەكە ئامادەی لایەنێك لە دانیشتنەكانی دادگا تایبەت بەدادگاییكردنی تاوانباری سربی (راتكۆ ملادیج) بوو كە یەكێكە لە تاوانبارانی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لەبۆسنیا.

دواتریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دادگاوە گوێ لەوەفدی حكومەتی هەرێم گیرا كە تیایدا سەرۆكی لیژنەكە كورتە باسێكی لەمەڕ تاوانەكانی رێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش پێشكەشكردو هەندێ لەو بەڵگەنامانەی خستەڕوو كە لیژنەكە كۆیان كردوەتەوە.

لەگفتوگۆیەكیشدا  باسی ئەو رێوشوێنانە كرا كە دەكرێ لێیەوە كەیسی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی بدرێتە دادگای باڵای تاوانەكان و رێچكەی یاسایی خۆی بگرێت و وەكو كەیسێكی تاوانی نێودەوڵەتی بناسرێت و كاری لەسەر بكرێت.

PUKmedia

20542021102014_13.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket