riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ململانێ نادروسته‌كان له‌هه‌موو ئاستێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

kurdistani 08:41 PM - 2014-10-21
 پێشوازی له‌ وه‌فدی حزبی زه‌حمه‌تكێشان

پێشوازی له‌ وه‌فدی حزبی زه‌حمه‌تكێشان

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستاندا، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ بۆپێكه‌وه‌ ژیان كاربكه‌ین و هه‌وڵی یه‌ك وتاری سیاسی نیشتمانی بده‌ین.

ئه‌مڕۆ 21-10-2014، وه‌فدێكی باڵای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.

به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و پشتیوانی ده‌ربڕینی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان به‌لێن عه‌بدوڵڵا و سه‌عد خالد، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و گۆران جه‌لال و هیوا سه‌ید سه‌لیم و بێكه‌س قادر، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ خه‌بات و تێكۆشانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و رۆلییان له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان كرا و هه‌روه‌ها باس له‌ پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی پارته‌ سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.

سه‌ره‌تا به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا باسی له‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزو درێژخایه‌نه‌ی نێوان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كردو وه‌ك مامی گه‌وره‌و مامی هه‌مووانی وه‌سف كرد و وتی "له‌نێو ئه‌و قه‌یرانانه‌دا، ئێستا هه‌موو لایه‌كمان زیاتر ده‌زانیین كه‌ گه‌وره‌یی مام جه‌لال له‌كوێ دایه‌".

هه‌روه‌ها باسی له‌په‌یوه‌ندی نێوان حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و چه‌ندین پێشنیاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خسته‌روو.

دواتر قوباد تاڵه‌بانی وتی: ئێمه‌ خه‌باتی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌رز ده‌نرخێین و به‌دڵنییایی هه‌وڵ ده‌ده‌ین حكومه‌ته‌كه‌مان زیاتر حكومه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت و ململانێ نادروسته‌كان له‌هه‌موو ئاستێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ك و دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ناكات، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ بۆپێكه‌وه‌ ژیان كاربكه‌ین و هه‌وڵی یه‌ك وتاری سیاسی نیشتمانی بده‌ین.

له‌لایه‌كی تر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی رۆڵی گرنگی مامۆستا سه‌عدی كرد، كه‌له‌ كابینه‌ی حه‌وت، وه‌زیری كاروباری په‌رله‌مان بووه‌ و كه‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ به‌هێزتركردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket