riklam

كه‌ركوك.. كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان دروستده‌كرێت

kurdistani 08:31 PM - 2014-10-21
 تائێستا به‌غدا هاوكاری نه‌كردووین

تائێستا به‌غدا هاوكاری نه‌كردووین

وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوك كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌ ناحیه‌ی له‌یلان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ ده‌ستپێكی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، وه‌فده‌كه‌ له‌ گوندی یه‌حیاوه‌ چاویانكه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ی نیشته‌جێی كه‌مپێكی كاتی بوون له‌ سنوره‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوێكی خێرخوازه‌وه‌ بۆ ئاواره‌كان دروستكرابوو.

پاشان وه‌فده‌كه‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی كه‌مپێكی ئاواره‌كانیان له‌ ناحیه‌ی له‌یلان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ 1500 خێزانی ئاواره‌.

له‌ چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌مپه‌ی دروستده‌كرێت، ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌ هاوكاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دروستیده‌كات و وابڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئایینده‌ ته‌واوبكرێت.

وتیشی: له‌ ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی عیراق هیچ جۆره‌ هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك نه‌كردووه‌ بۆ دروستكردنی كه‌مپه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد له‌ مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ به‌ نووسراوی ره‌سمی ئیداره‌ی كه‌ركوك داوامان له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان و حیسابی بانكیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا به‌غدا هاوكاری نه‌كردووین.

د.نه‌جمه‌دین راشیگه‌یاند: ئاواره‌كانی كه‌ركوك پێویستیان به‌ هاوكارییه‌و هه‌رلایه‌ك بیه‌وێت هاوكارییان بكات ئێمه‌ پێشوازییان ده‌كه‌ین.

وتیشی: به‌پێی ئاماره‌كانی كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركوك تائێستا نزیكه‌ی 60 هه‌زار خێزان روویان له‌ كه‌ركوك كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌و ئاماره‌ دڵنیانین و پێمانوایه‌ ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ی هاتوون خۆیان له‌ 30 هه‌زار خێزان ده‌بیننه‌وه‌.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

9332021102014_321-(2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket