riklam

یه‌په‌گه‌: له‌ كۆبانێ 73 تیرۆرستی داعشمان كوشتووه‌

kurdistani 07:46 PM - 2014-10-21
یه‌په‌گه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه‌

یه‌په‌گه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه‌

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌كۆبانێ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ داعش ده‌شكێن و له‌ چه‌ند شه‌ڕو رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌مڕۆ 73 چه‌كداری تیرۆرستی داعش ده‌كوژن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-10-2014، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل  یه‌په‌گه‌ له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ له‌ كۆبانێ چه‌ندین هێرشی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و له‌و شه‌ڕانه‌شدا 73 چه‌كداری تیرۆرستی داعش كوژراون و له‌ ئێستادا شه‌ڕ له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆبانێ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و یه‌په‌گه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ ئێستادا یه‌په‌گه‌ تیرۆرستانی داعشیان له‌ ناو شاری كۆبانێ ده‌ركرده‌وه‌و له‌ ده‌روه‌ی ئه‌و شاره‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket