riklam

توركیا: گفتوگۆكانی ناردنی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بەردەوامە

kurdistani 07:24 PM - 2014-10-21
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێشمه‌رگه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێشمه‌رگه‌ ده‌چێته‌ كۆبانێ

وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێ گفتوگۆكان بۆ رۆیشتنی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ لەخاكی وڵاتەكەیەوە بەردەوامە، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ لەچەند رۆژی داهاتوودا پێشمەرگە دەچێتە كۆبانێ.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: گفتوگۆكان بەردەوامە بۆ تێپەڕبونی دهێزەكانی پێشمەرگە بۆ شاری كۆبانێ بەناو خاكی توركیادا بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش.

ئۆغلۆ راشیگەیاندوە:هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بەخاكی توركیادا تێنەپەڕبون و هەروەها گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن، ناشمانەوێت كۆبانێ بكەوێت.
لەلایەكی تریشەوە عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە لە رۆژانی داهاتوودا هێزەكانی پێشمەرگە بەشداری لەشەڕی بەرگری لەكۆبانێ دەكەن دژی تیرۆرستانی داعش.

هەڵگورد حیكمەت ئەوەشی رونكردوەتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە پلان و ئامادەكاری دەكات بۆ رەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ لەچەند رۆژی داهاتووداو فەرمانی ناردنی پێشمەرگەش لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی وەستاوە.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket