riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌هه‌ڵوێستی فه‌رمانبه‌ر به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان ده‌پرسێته‌وه‌

kurdistani 07:14 PM - 2014-10-21
گوێبیستی پێشنیارو داواكارییه‌كانیان بوو

گوێبیستی پێشنیارو داواكارییه‌كانیان بوو

له‌ درێژه‌ی پرۆسه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ هاووڵاتیان، ئه‌مڕۆ 21-10-2014 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هاووڵاتی و چۆنییه‌تی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی هاووڵاتیان له‌و داموده‌زگا حكومیانه‌، سه‌ردانی دادنووسی یه‌كی هه‌ولێری كردو چاویكه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و گوێبیستی پێشنیارو داواكارییه‌كانیان بوو.

له‌و سه‌ردانه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رباری باشتركردن و زیاتر به‌سیستمكردنی داموده‌زگاكان، له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، خۆشحاڵی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر روحیه‌تی فه‌رمانبه‌رانی دادنووسی یه‌كی هه‌ولێر ده‌ربڕی كه‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket