riklam

دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستی به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت

kurdistani 06:32 PM - 2014-10-21
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆبێلی بۆمبڕێژكراو

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆبێلی بۆمبڕێژكراو

دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 25 شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ 21-10-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی تالبیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌پێی ئاماره‌ سه‌تاییه‌كان، به‌غدا 17 كه‌س شه‌هیدبوون و 8 ی تریش برینداربوون .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی به‌هێزی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌وه‌ پێده‌چێت ژماره‌ی شه‌هیده‌كان روو له‌ زیادبوون بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket