riklam

حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای قەرزكردنی پارە پەسەند دەكات

kurdistani 06:17 PM - 2014-10-21
یاساكە لەپەرلەمان پەسەندبكرێت رێگە بەهەریم دەدات قەرزبكات

یاساكە لەپەرلەمان پەسەندبكرێت رێگە بەهەریم دەدات قەرزبكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر پرۆژە‌ یاسای هێنانی پارە لەڕێگەی قەرزەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوەو ئەگەر پرۆژە یاساكە لەپەرلەمان پەسەند بكرێت یاساكە رێگە بەئەنجومەنی وەزیران دەدات كە بۆ بەرژوەندیی هەرێم بڕە پارەی پێویست بهێنێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێم بەماڵپەڕی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی، رایگەیاندوە: لە كۆبونەوەی ئاسایی رۆژی 19ی ئۆكتۆبەری 2014ی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر پرۆژە‌ یاسای هێنانی پارە لەڕێگەی قەرزەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی.
دزەیی راشیگەیاندوە: ئەگەر پرۆژە یاساكە لەپەرلەمان پەسەند بكرێت، یاساكە رێگە بەئەنجومەنی وەزیران دەدات كە بۆ بەرژوەندیی هەرێمی كوردستان و لەڕێگەی گرەنتیكردنی قەرزەكەوە، بڕە پارەی پێویست بهێنێت. رونیشیكردەوە كە ئامانجی پرۆژە یاساكە بەهێزكردنی رەوشی دارایی هەرێمی كوردستانە بەشێوەیەك كە باشترین سوودی بۆ هەرێمی كوردستان هەبێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket