riklam

بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد نمایشكرا

kurdistani 05:53 PM - 2014-10-21
بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی پووسان نمایشكرا

بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی پووسان نمایشكرا

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ میانه‌ی 19ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی پووسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوور نمایشكرا.

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له‌ نووسینی هاوبه‌شی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش" و له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه‌ به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سێ چانسی جیاوازدا له‌ رۆژانی 4و 6و 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014 له‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی به‌ ناونیشانی "په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له‌ میانه‌ی نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی پووسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوور چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ نمایشی 313 فیلم له‌ سینه‌ماكارانی 79 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، له‌وانه‌: "ره‌وته‌ نوێیه‌كان" و "شه‌پۆلی نوێی"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای ئه‌مڕۆی كۆریا"، به‌شی تایبه‌تی "گاڵا"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان"، به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "كورته‌فیلم و فیلمی دیكۆمێنتاری و فیلمی منداڵان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای كراوه‌"، به‌شی "به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كان"، به‌شی "فیلمه‌ سامناكه‌كان" و به‌شی "رێزلێنان له‌ سینه‌ماكارانی كۆریای باشوور" له‌ رۆژانی 2 تا 11ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014 له‌ شاری پووسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو.

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی یۆرۆئاسیا Eurasia له‌ وڵاتی كازاخستان نمایشكرا.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ به‌شداری 200 فیلم له‌ سینه‌ماكارانی 30 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ رۆژانی 15 تا 20ی ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ری 2014 له‌ شاری ئاڵمائاتی گه‌وره‌ترین شاری وڵاتی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia

24521721102014_31 (1).jpg

30521721102014_31 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket