په‌رله‌مان ره‌وشی په‌روه‌رده تاووتوێده‌كات
kurdistani 05:32 PM - 2014-10-21دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ 21/10/2014 دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
دانیشتنه‌كه كه به ئاماده‌بوونی د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ولود موراد محێدین وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی‌بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر زیادكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به پاڵاوتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، خاڵی دووه‌میش بریتی‌بوو له په‌سه‌ندكردنی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، خاڵی سێیه‌میش بڕیاربوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاری هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی مادده‌كانی (75،74،73) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌میش بریتی‌بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان به‌پێی خاڵی دووه‌م/ بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، خاڵی پێنجه‌میش بریتی‌بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرفته‌كانی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌پێی بڕگه (1)ی مادده‌ی 53 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی شه‌شه‌میش بریتی‌بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای زمانه ره‌سمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی حه‌وته‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی‌بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه بڕیار‌و یاسایانه (یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ژماره (3)ی ساڵی 2011، یاسای چاودێری و هاریكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسای هه‌مواری یاسای سزادانی عیراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969، یاسای هه‌مواری یاسای سزادانی عیراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969، یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی ژماره (8)ی ساڵی 1988ی عیراقی، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی، یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق، یاسای هه‌مواركردنی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 2009، یاسای رێپێدراوی شه‌رعی "المأذون الشرعي"، یاسای "القانون الأساسي لجمعية الهلال الأحمر الكردستاني"، پڕۆژه بڕیاری "أستحداث محافظة زاخو في أقليم كردستان-عيراق") له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
به‌ر له ده‌ستكردن به خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، به‌هۆی گرنگی پرسی په‌روه‌رده‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ره‌وشی په‌روه‌رده، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیاركرا گۆڕاكاری له ریزبه‌ندی خاڵه‌كانی سێیه‌م و پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كاردا بكرێت و ئه‌و پێشنیاره‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتیی په‌رله‌مان تایبه‌ت به پاڵاوتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران (یه‌عقوب گۆرگیس یاقۆ) و (ئایدن مه‌عروف) كه ناوه‌كانیان بۆ ئه‌ندامبوون له‌و لیژنه‌یه پێشنیاركرابوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكران.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندرایه‌وه‌و خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرفته‌كانی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه دوو راپۆرت سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ره‌وشی خوێندن له پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی سڵایدشۆوه پێشكه‌شكرا، كه تیایدا به داتا‌و به ئامار باسی له ره‌وشی په‌روه‌رده‌و ئه‌و گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانه كرد كه له‌ڕووی یاسا‌و ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی و بیناو پێداویستی و میلاكات و ژێرخانی په‌روه‌رده‌و شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان و دامه‌زراندن و راهێنانی مامۆستایان و به‌ڕێوه‌بردن و كاته‌كانی ده‌وام و پشووه ره‌سمییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن و كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌گشتی و ره‌وشی خوێندن له پارێزگای دهۆك و بێبه‌شبوونی قوتابیانی ئه‌و پارێزگایه له پرۆسه‌ی خوێندن تائێستا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌یه به‌وه‌ی كه ئاواره‌یه‌كی زۆر روویان له‌و پارێزگایه كردووه‌و له‌نێو قوتابخانه‌كاندا نیشته‌جێكراون.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده پلان و به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوڕیانه خسته‌ڕوو.
پاشان ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پرسه خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان له‌وڕووه‌وه ئاڕاسته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده كرد، به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات دواخست.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24