riklam

كه‌ی پشووی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌ ؟

kurdistani 05:29 PM - 2014-10-21
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: تائێستا سه‌ری ساڵی كۆچی دیارنییه‌

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: تائێستا سه‌ری ساڵی كۆچی دیارنییه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی تایبه‌تی بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن، تا یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی كۆچی دیاریبكرێت.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دیاره‌ هه‌موو سه‌ری مانگێك ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پشت به‌ بینینی مانگ ده‌به‌ستین، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاریداوه‌ كه‌ رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ چاودێری بینینی مانگ بكات، ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا مانگ بینرا ئه‌وا رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ره‌م ده‌بێت، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ری ساڵی كۆچیدا و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌موو ساڵیَك هه‌م له‌حكومه‌تی ناوه‌ندو وه‌هه‌م له‌حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و رۆژه‌ كراوه‌ته‌ پشووی ره‌سمی.

 وتیشی: ئه‌گه‌ر رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ واته‌ به‌رواری 23-10-2014 مانگ نه‌بینرا ئه‌وا رۆژی هه‌ینی واته‌ به‌رواری 24-10-2014 چاودێری مانگ ده‌كرێت تا سه‌ری ساڵی كۆچی دیاریبكرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ره‌م بێت، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ری ساڵی كۆچی.

له‌باره‌ی پشووی ره‌سمی ئه‌و رۆژه‌شه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر رۆژی شه‌ممه‌ سه‌ری ساڵی كۆچی بێت، ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌ جگه‌ له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێك نه‌بێت ئه‌وا له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم خۆیان پشوویانه‌، به‌ڵام جارێ دیار نییه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دوای ئه‌وه‌ ده‌كاته‌ پشوو یان نا.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket