riklam

ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی داعش له‌دژی ژنان و منداڵان ده‌كرێت

kurdistani 04:54 PM - 2014-10-21
باس له‌ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شكرا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ژنان له‌هه‌رێم

باس له‌ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شكرا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ژنان له‌هه‌رێم

ئه‌نجومه‌نی خانمان و وه‌فدێكی نه‌رویجی ئیدانه‌ی تاوانكارییه‌كانی داعش له‌دژی كچان و ژنان و منداڵان ده‌كه‌ن

په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس سێودین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ ئه‌نجومه‌ن، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی باڵای رێكخراوی NPA نه‌رویجی كه‌ به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌فده‌كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كاترین رادیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه‌و ترودی فاڵش راوێژكاری رێكخراوه‌كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆلیا ماكدادی به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراق و سوریا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ ره‌چاوكردنی ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌و بارودۆخی ئاواره‌كان دوای تاوانه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌كانی موسڵ و سنجارو ده‌شتی نینه‌وا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا ئیدانه‌ی تاوانكارییه‌كانی داعشیان كرد له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تی كچان و ژنان و منداڵان، كه‌ قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانكارییانه‌ بوون.

زه‌نگه‌نه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مساڵ له‌ چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان بایه‌خێكی زیاتر به‌ پرسی ژنانی ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین، به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی ژنانی ئاواره‌ له‌ڕووی بژێوی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و باشتركردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان و پرسی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعش رفێندراون و فرۆشراون و ده‌ستدرێژی كراوته‌ سه‌ریان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتمانییه‌ش كرد كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ئه‌نجامدرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ره‌وشی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

PUKmedia  دلێر ئیبراهیم - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket