riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیاد له‌ 30 ماڵ زیانیان پێگه‌یشتووه‌

kurdistani 04:39 PM - 2014-10-21
PUKmedia ئاماری بارانبارین له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

PUKmedia ئاماری بارانبارین له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌چوار رۆژه‌ رووی له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌، زیاتر له‌ 30 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان پێگه‌شتوه‌و له‌ زۆربه‌ی شه‌قامه‌ گشتییه‌كانی شاریشدا به‌هۆی پاشماوه‌ی لافاوه‌كه‌وه‌ ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروستبووه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ و تیمه‌كانی شاره‌وانی لیژنیه‌كیان بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی هاوڵاتیان پێكهێناو تیمه‌كانیشیان خستۆته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌.

ئه‌ركان  حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 ماڵ زیانیان پێ گه‌شتوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌دوای سه‌عات 12 ی شه‌وی رابردووه‌وه‌ بارانێكی زۆر رووی له‌ناوچه‌كه‌ كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاسته‌نگی هاتوچۆ له‌چه‌ند شه‌قامێكدا دروستبووه‌ .

وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌ هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی شوێنی لافاوه‌كانمان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ بكه‌ین كه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاوكات  ئه‌و ماڵانه‌ی زیانیان پێ گه‌شتووه‌ ناو نوسیان بكه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌.

لای خوشیه‌وه‌ نوره‌دین عبدول ره‌حمان جێگری به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌  له‌لێدوانێكدا ئاماری بارانبارینی (24) سه‌عاتی رابردووی شاره‌كه‌ی بۆ PUKmedia  خسته‌روو و رایگه‌یاند: له‌سنوری سه‌نته‌ری  پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌  له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا (24 ملم بارانباریوه‌ كه‌ كۆی گشتی تاوه‌كو ئێستا ده‌گاته‌ (76.9) ملم و له‌سنوری ناحیه‌ی خورماڵیش له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا (38.5) ملم بارانباریوه‌ و كۆی گشتی تاوه‌كو ئێستا ده‌گاته‌   (.120,7) ملم  و  له‌سنوری ناحیه‌ی بیاره‌ش له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا (31,7 ) ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتیش ده‌گاته‌ (112.9)ملم .

جێی باسه‌، له‌ئیستادا بارانبارین به‌رده‌وامه‌و  له‌به‌شێك له‌شاخ و سنوره‌كانی هه‌ورامان و ئێران به‌فرباریوه‌و لیژنیه‌كی ته‌واریش له‌فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌كان پێكهێنراوه‌.

PUKmedia فرحان حمه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket