riklam

به‌یاسا سه‌ردانكردنی نه‌خۆش بۆلای پزیشك رێكده‌خرێته‌وه‌

kurdistani 04:25 PM - 2014-10-21
سه‌ندیكای پزیشكان له‌ هه‌وڵی دانانی سیستمێكدایه‌

سه‌ندیكای پزیشكان له‌ هه‌وڵی دانانی سیستمێكدایه‌

به‌پێی یاسای سه‌ندیكای پزیشكان نابێت پزیشكان بلیت به‌ نه‌خۆش ببڕنه‌وه‌ ئه‌گه‌رنه‌ خۆشه‌كه‌ له‌ دوای هه‌فته‌یه‌ك یان 10 رۆژ سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

سه‌ندیكای پزیشكان له‌ هه‌وڵی دانانی سیستمێكدایه‌ كه‌له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ رێكخستنی كاری نۆرینگه‌كان و نرخی بلیتی سه‌ردانی نه‌خۆش بۆلای پزیشكه‌كان رێكبخات.

له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌زاران كلینیكی جیاواز بوونیان هه‌یه‌ نرخی بلیت بڕینیش له‌و كلینیكانه‌ جیاوازییان هه‌یه‌ به‌پێی یاسای سه‌ندیكای پزیشكان نرخی بلیتی نۆرینگه‌كان دیاری كراوه‌و له‌ 10 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌سپێده‌كات تا 20 هه‌زار دینار، له‌ شاری سلێمانی  به‌ سه‌دان كلینیك له‌ شه‌قامه‌ جیاجیاكانی ئه‌و شاره‌به‌دی ده‌كرێن شه‌قامی  ئۆرزدی به‌یه‌كێك له‌و شه‌قامانه‌ داده‌نرێت كه‌ زۆر ترین نۆرینگه‌ی تێدایه‌و رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان سه‌ردانی ئه‌و نۆرینگانه‌ ده‌كه‌ن.

 له‌وباره‌وه‌ د.ته‌ها محوی نه‌قیبی لقی سلێمانی سه‌ندیكای پزیشكان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: كاری كلینیكه‌كان تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌سته‌ تائێستا یاسای تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی نرخی بلیتی نۆرینگه‌كان نیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌پێی یاسای سه‌ندیكای پزیشكان نابێت پزیشكان بلیت به‌ نه‌خۆش ببڕنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دوای هه‌فته‌یه‌ك یان 10 رۆژ سه‌ردانی پزیشكه‌ی كرده‌وه‌.

 نه‌ قیبی لقی سلێمانی سه‌ندیكای پزیشكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نرخی بلیت بڕین له‌ كلینینكه‌ كان به‌پێی پسپۆڕی پزیشكه‌كان ده‌بێت هه‌رپزیشكێك پله‌ی راوێژكاری  هه‌بێت نرخی بلیتی 20 هه‌زار دیناره‌و هه‌رپزیشكێكیش ناونیشانی پسپۆڕی هه‌بێت نرخی بلیتی 15 هه‌زار دیناره‌، ئه‌و پزیشسكانه‌ش كه‌ ناونیشانی راهێنراویان هه‌یه‌ نرخی بلیت-یان 10 هه‌زاردیناره‌.

وتیشی: بۆ رێكخستنی كاری سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كان بۆلای پزیشكان له‌ نۆرینگه‌كان سه‌ندیكای پزیشكان له‌ هه‌وڵی دانانی سیستمێكی گونجادایه‌ كه‌پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخی بلیتی نۆرینگه‌كان و رێكخستنی كاری كلینیكه‌كان بكرێت و له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ یاسای تایبه‌ت له‌وباره‌وه‌ دابنرێت.


PUKmedia پۆڵا ئه‌حمد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket