كۆسره‌ت ره‌سوڵ نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
kurdistani 04:02 PM - 2014-10-21كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ده‌سخۆشی له‌هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ده‌ستی یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌نێته كۆبانێ
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی(ی.ن.ك) له‌نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌رباری تێبینی و سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌هاوكاری و هاوخه‌باتی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كمان كاروانه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێمه ده‌سخۆشی له‌هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی سه‌ربازی و مرۆیی ده‌گه‌یه‌نێته براكانمان له‌كۆبانێ.
ده‌قی نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ مه‌سعود بارزانی...
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم
له‌كاتێكدا دوژمنانی كورد‌و كوردستان به هه‌موو شێوازێك كه له‌توانایاندا بێت دژایه‌تی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و چاویان به گه‌شه‌كردن و ئارامی وئاوه‌دانی كوردستان و له‌سه‌ر قاچی خۆڕاوه‌ستانی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌ڵنایه‌ت و مه‌به‌ستیانه وه‌ك هێزی داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌م هه‌رێمی كوردستان له‌عیراق و هه‌م ڕۆژئاوای كوردستان،كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی شه‌ڕه‌نگێزییانه‌ی تیرۆریستان ،كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیاتر له دوو مانگه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ قاره‌مانانه و جوانمێرانه‌و ئازایانه به‌رگری ئه‌كه‌ن وناوی پێشمه‌رگه به پیرۆزیه‌وه گه‌یاندیانه ته‌واوی دونیا. ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژ گه‌له‌كه‌مان زیاتر پێویستی به‌یه‌ك ڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر هه‌موو گیروگرفته‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئازادی و دیموكراسی له هه‌رێمه‌كه‌مان و ڕزگاركردنی كۆبانی و ڕۆژئاوای كوردستان له‌و زروفه سه‌خت و دژواره‌ی كه ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه،بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه كه خاڵه لاوه‌كی و لاواز‌و ناكۆكه‌كانمان وه‌لاوه بنێین و كاری جدی له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كه‌نمان بكه‌ین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین و ڕێگا نه ده‌ین درز‌و كه‌لێنی نێوانمان زیاتر‌و گه‌وره‌تر بكرێت كه‌ته‌نها گه‌لی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان تیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم..
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان سه‌رباری تێبینی و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان هه‌بوه‌و هه‌یه،ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگ بوو ئه‌وه‌یه كه به‌هاوكاری و هاوخه‌باتی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كمان كاروانه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام ئێمه ده‌سخۆشی له‌هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی سه‌ربازی و مرۆیی بگه‌یه‌نێته براكانمان له‌كۆبانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستن جا ئه‌وه هه‌ركه‌س بیكات و له‌ژێر هه‌رناوێكدا بۆ ئێمه گرنگ نیه ،گرنگ"ئه‌وه‌یه كۆبانی و ڕۆژئاواش سه‌ربكه‌وێت و دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی تیرۆریستان بده‌ن.
بۆیه داواكارین جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر بایه‌خ به‌بڵاوكراوه‌و به‌یانامه‌و هه‌ڵای ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌دات،هه‌موو لایه‌كیش له‌وه ئاگادارن كه‌هیچ لایه‌كمان هه‌ر له‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازای ناو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه تاسه‌ركرده‌كان به‌گشتی درێغیمان له‌هاوكاری و شه‌ونخونی نه‌كردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی تیرۆریستان كه به‌رۆكی به‌گه‌له‌كه‌مان گرتووه.
گرنگ پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه له و قۆناغه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی مێژویمان له‌سه‌ره بۆ سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و ته‌جروبه دیموكراسیه‌ی كه تیایداین.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی(ی.ن.ك)
21-10-2014
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28