riklam

سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ نان بۆ شه‌ڕڤانان دروست ده‌كات

kurdistani 03:10 PM - 2014-10-21
خه‌ڵكی شاره‌كه‌ به‌كاربه‌ده‌ستانی ئیداریشه‌وه‌ تێده‌كۆشن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای له‌شاره‌كه‌ بكه‌ن

خه‌ڵكی شاره‌كه‌ به‌كاربه‌ده‌ستانی ئیداریشه‌وه‌ تێده‌كۆشن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای له‌شاره‌كه‌ بكه‌ن

له‌به‌رده‌وامی ئه‌و گه‌مارۆییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر شاری كۆبانێ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ به‌كاربه‌ده‌ستانی ئیداریشه‌وه‌ تێده‌كۆشن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای له‌شاره‌كه‌ بكه‌ن و شه‌ڕه‌ڤانانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری ده‌كه‌ن و داستانی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.

 به‌پێی ئه‌و وێنه‌یی كه‌ له‌لایه‌ن چالاكوانی سیاسی ئاری هه‌ركی-ه‌وه‌ بۆ PUKmedia نێردراوه‌ ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانی له‌ناو شاره‌كه‌دایه‌و پێداویستیه‌ جه‌نگی و خۆراكیه‌كان بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ ئاماده‌ ده‌كات.

ئه‌نوه‌ر موسلیم رۆژانه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و نانه‌واخانه‌یه‌ش ده‌كات كه‌ نان بۆ شه‌ڕڤانان دروستده‌كات و ته‌نانه‌ت خۆشی نان دروستده‌كات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ته‌واوی ستافی ئیداره‌ی كانتۆنی كۆبانێ له‌ناو شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك له‌به‌ری جه‌نگن  و هه‌ندێكی تریشیان پێویستیه‌ سه‌ره‌تایی و جه‌نگیه‌كان بۆ شه‌ڕڤانان دروستده‌كه‌ن.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket