riklam

به‌گومانی هاوكاریكردنی داعش باندێك ده‌ستگیرده‌كرێت

kurdistani 02:54 PM - 2014-10-21
باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل-ن گومان ده‌كرێت ماتۆڕیان بۆ داعش بردبێت

باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل-ن گومان ده‌كرێت ماتۆڕیان بۆ داعش بردبێت

پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ڕێگه‌ی به‌شی جوڵانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كفری-ه‌وه‌ باندێكی دزیكردنی ماتۆر سكیل ده‌ستگیركرا كه‌ گومان ده‌كرێت ماتۆڕیان بۆ كاری تیرۆریستی بردبێت بۆ گوندێكی سنوری ناحیه‌ی  قه‌ره‌ته‌په‌.

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ باندێكی دزیكردنی ماتۆڕ سكیل له‌قه‌زای كفری ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ سێ كه‌س پێكهاتوون و هه‌رسێكیان عه‌ره‌بن و دووانیان خه‌ڵكی قه‌ره‌ته‌په‌ن و  ماتۆڕیان سكیلیان  دزیوه‌و بردوویانه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌.

رونشیكرده‌وه‌: بردویانه‌ بۆ سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و به‌تایبه‌ت گوندی تاتران كه‌ گومان ده‌كرێت بۆ كاری تیرۆریستی بێت واته‌ برابن بۆ تیرۆرستانی داعش له‌و گونده‌ كه‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو تیرۆریستانی داعش له‌و گونده‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستیگركردووه‌ كه‌ گومانیان له‌سه‌ریان هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردبێت، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ په‌یوه‌ندی به‌و بانده‌وه‌ هه‌یه‌و هه‌ربۆیه‌ دانی به‌ته‌واوی ئه‌و دزیانه‌دا ناوه‌.

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د وتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا چوار كه‌س له‌و بانده‌ ده‌ستگیركراون.

PUKmedia توانا كفری
فۆتۆ/ سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket