riklam

به‌نزینی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

kurdistani 02:53 PM - 2014-10-21
زیاتر له‌مانگێكه‌ ته‌واوی ئه‌و به‌نزین فرۆشانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌

زیاتر له‌مانگێكه‌ ته‌واوی ئه‌و به‌نزین فرۆشانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌

له‌سه‌ر بڕیاری قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌نزینانه‌دا گیرا كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسای له‌سه‌ر شه‌قام و جێگا گشتیه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌فرۆشرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێكه‌ ته‌واوی ئه‌و به‌نزین فرۆشانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نزین به‌شێوه‌ی نایاسای ده‌فرۆشن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ئه‌و به‌نزین فرۆشانه‌ پابه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ نه‌بون بۆیه‌ ئه‌مڕۆ بڕیاردرا ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌نزینانه‌دا بگیرێت و ئیجرائاتیش به‌رامبه‌ر به‌و فرۆشیارانه‌ بكرێت.

وتیشی: فرۆشتنی به‌نزین له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، جگه‌ له‌وه‌ی سیمایه‌كی ناشارستانی هه‌یه‌و زیان به‌ نه‌مامی سه‌ر شۆسته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسی زۆری هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ربونی گرفتی به‌نزین قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ رونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو به‌نزینخانه‌كانی به‌نزینیان هه‌یه‌و شۆفێران ده‌توانن چه‌ند به‌نزینیان بوێت له‌ به‌نزینخانه‌كان وه‌ریبگرن.

PUKmedia   هه‌ردی ئه‌بو به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket