riklam

دواین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا

kurdistani 02:34 PM - 2014-10-21
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ بۆردوومانی داعش ده‌كه‌ن

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ بۆردوومانی داعش ده‌كه‌ن

شه‌وی رابردوو شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و تیرۆرستانی داعش له‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌رته‌په‌ روویداوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ چه‌ندین تیرۆرست بكوژن و برینداربكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ سنوری ده‌روازه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆردوومانی تیرۆرستانی داعشیان كردووه‌و بێ گوێدانه‌ سه‌رماو سۆڵه‌و بارانبارین له‌ سه‌نگه‌ردابوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای شه‌ڕوپێكدادانێكی قورس هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان گونده‌كانی تاتران و عه‌لی سه‌رای، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

وتیشی: له‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون و برینداربوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تیرۆرست پاشه‌كشه‌یان كردووه‌و هه‌ڵهاتوون.

راشیگه‌یاند: دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خێزانانه‌ی كه‌ ئاواره‌ببون گه‌ڕانه‌وه‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ چونكه‌ دڵنیابوون كه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ناو ناحیه‌كه‌ ئاساییه‌، هاووڵاتیان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن و به‌رزده‌ینرخێنن.

هاوكات شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یان و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ به‌رده‌وامی جموجۆڵ و بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌ به‌ چه‌كی قورس بریندار ده‌كه‌ن.

لیوا حسێن مه‌نسوڕ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی سه‌ر به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانمان به‌ به‌رده‌وامی تیرۆرستانی داعش به‌ چه‌كی قورس بۆردومان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی كوباشی سه‌ر به‌ ده‌روازه‌ی سه‌عدییه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ندێك جموجۆڵیان هه‌بووه‌ به‌ڵام وره‌یان روخاوه‌و توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان نه‌ماوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی عۆفه‌ج له‌ ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ گوێدانه‌ سه‌رماو سۆڵه‌و باران بارین له‌ سه‌نگه‌ردا بوون بۆ به‌رگریكردن، هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆردوومانی تیرۆرستانی داعشیان كردووه‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌هیچ جۆرێك بێته‌ پێشه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش  به‌رنامه‌ی كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها تیرۆرستان له‌كاتی په‌لاماردانی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ 12 هاووڵاتیان بردووه‌، كه‌ له‌دوو خێزانی شیعه‌ مه‌زهه‌بن و هاووڵاتیه‌كه‌یه‌كیشیان له‌و سنوره‌ كوشتووه‌و ته‌رمه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه‌ .

وتیشی: هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و 12 كه‌سه‌ نازانرێت و دیارنییه‌ بۆ كوێ براون ماون یان مردوون .


PUKmedia   هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی، سامان ياروه‌يس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket