riklam

هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال داوای هاوكاری به‌په‌له‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 01:58 PM - 2014-10-21
تیرۆرستانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چیای شه‌نگال چڕكردۆته‌وه‌

تیرۆرستانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چیای شه‌نگال چڕكردۆته‌وه‌

ماوه‌ی زیاتر له‌ 36 سه‌عاته‌ تیرۆرستانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چیای شه‌نگال چڕكردۆته‌وه‌و تائێستا دوو كۆمه‌ڵگه‌ی باكوری ئه‌و چیایه‌یان كۆنـتڕۆڵكردوه‌و ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان ماوه‌ تا بگه‌نه‌ سه‌ر چیاكه‌، به‌رپرسی هێزه‌كانی پارستنی شه‌نگال داوای هاوكاری به‌په‌له‌ ده‌كات.

حه‌یده‌ر قاسم به‌رپرسی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی 36 سه‌عاته‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كای پاراستنی شه‌نگال و تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌رچیای شه‌نگال به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستانی داعش به‌ چه‌كی قورس هێرش ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تریان ماوه‌ بگه‌نه‌ مه‌زارگه‌ی شه‌ڕفه‌دین له‌ سه‌رچیای شه‌نگال.

وتیشی: له‌ماوه‌ی هێرشه‌كانیاندا تیرۆرستانی داعش هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌رموك و دۆڵا-یان داگیركردوه‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی شه‌نگال كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست داعش ته‌نها مه‌زاڕی شه‌ڕفه‌دین نه‌بێت كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر چیاكه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: هێزه‌كانی ئێمه‌ له‌سه‌ر چیای شه‌نگال پارێزگاری له‌ مه‌زاری شه‌ڕفه‌دین ده‌كه‌ن و تائێستا چوار شه‌هیدو 6 بریندارمان هه‌یه‌، به‌ڵام داعش به‌ ده‌یان تیرۆرستیان لێكوژراون، ئێستاش ماوه‌ی نێوان ئێمه‌و داعش ته‌نها دوو كیلۆمه‌تره‌.

رونیشكرده‌وه‌ كه‌ مه‌زاری شه‌ڕفه‌دین 500 خێزانی تێدان و ئه‌گه‌ر هاوكاریمان به‌ده‌ست نه‌گات ئه‌وا ژیانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌و هێزه‌كانمان له‌ مه‌ترسیه‌كی زۆردایه‌، چونكه‌ وه‌ك پێویست چه‌كمان پێنیه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ داعش به‌ چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی قورسه‌وه‌ هێرش ده‌كات.

به‌رپرسی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال راشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندیمان به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه‌ كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوكاریمان پێبگه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش بۆردومان ناكه‌ن.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌داخه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بووه‌، داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌م هه‌موو ناكۆكیه‌كانیان وه‌لانێن و پارێزگاری له‌ خاك و هاووڵاتیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت وه‌ڵاممان نه‌داته‌وه‌و ژیانی هێزه‌كانمان و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ مه‌زاری شه‌ڕه‌فه‌دین له‌ مه‌ترسیه‌كی قورسدایه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket