riklam

هه‌زار تیرۆرستی داعش كوژراون

kurdistani 12:52 PM - 2014-10-21
ئه‌و سه‌ركرده‌ هه‌ڵهاتووه‌ سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌زانێت

ئه‌و سه‌ركرده‌ هه‌ڵهاتووه‌ سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌زانێت

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی گروپی تیرۆرستی داعش له‌نێو سه‌ركرده‌كانیدا خیانه‌ت روویداوه‌و بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی هه‌زار تیرۆرست.


ئه‌كاونتێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ناوی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ له‌ شه‌ڕی كۆبانێ هه‌ڵهاتووه‌و ئه‌و زیانانه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه‌ روویداوه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ناوی (أبو أحمد علی عبد)، دیارنه‌ماوه‌و یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆرستی داعش بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌ هه‌ڵهاتووه‌ سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌زانێت.

به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ر به‌ گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ڵهاتووه‌، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی فه‌رمانی كردووه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و گۆڕینی سه‌رجه‌م مۆڵگه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌، به‌تایبه‌ت مۆڵگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سه‌ر به‌ داعش زانیاری داوه‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی، چونكه‌ دوای هه‌ڵهاتنی بۆردومانه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌.

رونیشیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌ك هه‌زار تیرۆرست به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ كوژراون

هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌زار تیرۆرسته‌ی كه‌ كوژراون به‌شێكی زۆریان بیانی بوون.


PUKmedia و / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket