riklam

كۆبانێ.. 8 په‌لاماری داعش تێكده‌شكێنرێن

kurdistani 12:50 PM - 2014-10-21
به‌نیازبوون له‌هه‌شت شوێنه‌وه‌ په‌لاماری یه‌په‌گه‌ بده‌ن

به‌نیازبوون له‌هه‌شت شوێنه‌وه‌ په‌لاماری یه‌په‌گه‌ بده‌ن

ئێواره‌ی دوێنێ 20-10-2014 تیرۆریستانی داعش به‌نیازبوون له‌هه‌شت شوێنه‌وه‌ په‌لاماری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) بده‌ن له‌ناو كۆبانێ، به‌ڵام له‌هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه‌ تووشی تێكشان هاتوون و كوژراوێكی زۆریان هه‌یه‌.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن له‌هێرشكردنه‌ بۆسه‌ر كۆبانێ و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌و زیانی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نن.

وتیشی: دوێنێ له‌ رۆژهه‌ڵات ورۆژئاواو باشوری كۆبانێ له‌ هه‌شت شوێنه‌وه‌ شه‌ڕێكی زۆر دژوار تا به‌یانی به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام له‌ هه‌موو لاكانه‌وه‌ یه‌په‌گه‌ تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندو به‌ ده‌یان تیرۆرست كوژران.
رونشیكرده‌وه‌: له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ تیرۆرستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێلی سنوری و ناوچه‌ی شاره‌داری له‌ باشوریشه‌وه‌ هێرشی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌موو هێرشه‌كان تێكشكێندران و زیانی زۆریان به‌ركه‌وت، ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه‌كانی دوژمن تا ئه‌م ساته‌ نه‌زانراوه‌.

ئاری هه‌ركی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: تیرۆریستانی به‌ته‌واوه‌تی لاوازبوون، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامن له‌په‌لاماردانی كۆبانێ، یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ش به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی وره‌ی داعش رووخاوه‌و زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket