riklam

بورهان محه‌مه‌د دوو سروودی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت

kurdistani 11:38 AM - 2014-10-21
به‌ناوی ( شێری بێشه‌ و سه‌نگه‌ری به‌رگری)

به‌ناوی ( شێری بێشه‌ و سه‌نگه‌ری به‌رگری)

هونه‌رمه‌ند بورهان محه‌مه‌د وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی تری هاوپیشه‌ی و بۆ خۆشه‌ویستی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی به‌و باردۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی هاتۆته‌ ئاراوه‌ دوو سروودی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ نوێكانی بورهان محه‌مه‌دی هونه‌رمه‌ند تایبه‌ت بۆ PUKmedia دوا ووتی :دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ كه‌ به‌رۆكی گرتوین منیش وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین ویستم به‌هونه‌ره‌كه‌م خزمه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ بكه‌م و بڕیارمدا كه‌ دوو سروود بۆ ئازایه‌تی و گیان بازی و له‌خۆ بورده‌ی و وڵات پارێزانی نیشتمان تۆمار بكه‌م به‌ناوی ( شێری بێشه‌ و سه‌نگه‌ری به‌رگری).

شێری بێشه‌ هۆنراوه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ساس و ئاوازی خۆمه‌و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی میوزیكی له‌لایه‌ن سامان حه‌مه‌ كه‌ریم بۆ كراوه‌و سیت كه‌مانیشی له‌لایه‌ن هێرش عومه‌ر ره‌زاوه‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

سروودی دوومیشم به‌ناوی سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌هۆنراوه‌ی كارزان جه‌لال و ئاوازی خۆمه‌و هێرش عومه‌ر ره‌زا ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كردوه‌و له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی خاك-ه‌وه‌ كاری وێنه‌گرتن بۆ به‌رهه‌كانم ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: زۆر سوپاسی ئه‌و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م كه‌ هاوكارم بوون له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاره‌م و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وینه‌ به‌ر دیدی بینه‌رانی به‌رێزو خۆشه‌ویست.

PUKmedia ئاری مسته‌فا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket