riklam

كۆبانێ.. یه‌په‌گه‌ گورزی كوشنده‌ی له‌ داعش داوه‌

kurdistani 01:27 AM - 2014-10-21
داعش له‌ چه‌ند هه‌وڵێكی خۆكوژیدا شكست دێنێت

داعش له‌ چه‌ند هه‌وڵێكی خۆكوژیدا شكست دێنێت

شه‌ڕ له‌كۆبانێ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستدێنن و چه‌ندین په‌لاماری داعشیان تێكشكاندووه‌و زیانی زۆر به‌تیرۆریستانی داعش كه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌وڵێكی خۆكوژی تیرۆریستانی داعش شكستی هێناوه‌..
 
ئه‌مڕۆ 20-10-2014 ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ باشور و رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێدا، شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت ده‌ستیپێكرده‌وه‌، له‌ نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و چه‌ته‌كانی داعش، له‌و شه‌ڕه‌دا تیرۆرستانی داعش گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت و چه‌ندین كوژراوو بریندار له‌ ناو گروپی داعشدا هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو تیرۆرستی داعش به‌ ماتۆر له‌ رێگای جاربۆلسه‌وه‌ به‌ره‌و كۆبانێ ده‌هاتن، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ تێكشكێندران، دواتر ئۆتۆمبێلێكی داعش كه‌ ده‌یویست هاوكاری ماتۆره‌كان بكات، ئه‌وانیش بونه‌ ئامانجی یه‌په‌گه‌ و سه‌رجه‌م تیرۆریستانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ كوژران.

رونشیكرده‌وه‌:  ئه‌م ئێواره‌یه‌ش دوو تیرۆرستی خۆكوژ یه‌كێكیان به‌ناوی  ئه‌بو به‌رائی ئه‌نساری به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆڤرلێتی بۆمبرێژكراو، له‌گه‌ڵ خۆكوژێكی دیكه‌، كه‌ كامیۆنێكی گه‌وره‌ی پێبوو، به‌نیازبوون له‌ باشوری كۆبانێ خۆیان به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ دا بته‌قێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتنیان به‌ شوێنی ئامانجیان، له‌ لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ به‌خۆیان و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیانه‌وه‌ ته‌قێندرانه‌وه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket