riklam

یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵ له‌ حاجی ئۆمه‌ران

kurdistani 09:26 PM - 2014-10-20
شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی گرته‌وه‌

شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی گرته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 20-10-2014 شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان دروستبوو.

مه‌غدید عه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی به‌فربارین سنوری ناحیه‌كه‌مانی گرته‌وه‌.

وتیشی: ساڵی رابردوو یه‌كه‌مین شه‌پۆلی به‌فربارین له‌ رۆژی 20-12 دا بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌فربارینه‌كه‌ زووتر سنوره‌كه‌مانی گرته‌وه‌، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژنی قوربان له‌ لوتكه‌ی چه‌ند چیایه‌كی سنوره‌كه‌مان به‌فرباری، ئه‌مڕۆش سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌و ناو ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیداری خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانی گرته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانیان كرد به‌ مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكان له‌ كاتی به‌فربارین و دروستنه‌بوونی ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م شوفێران و وتی: ساڵانه‌ له‌ 1/11ـه‌وه‌ تیمی به‌فر راماڵین له‌ ده‌روازه‌ جێگیرده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان پلانمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ شه‌پۆلی به‌فربارینه‌كه‌ به‌ر له‌ جێگیركردنی تیمه‌كانمان سنوره‌كه‌مانی گرته‌وه‌.

ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ڕووی ئیداریشه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌و به‌هۆی به‌رزی و شاخاوی بوونیه‌وه‌ ساڵانه‌ به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت.

PUKmedia  دانا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket