riklam

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ناردنی موچەو بودجەی هەرێم لەكۆبوونەوەدایە

kurdistani 08:14 PM - 2014-10-20
.

.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەدایەو یەكێك لەتەوەری كۆبوونەوەكەش بابەتی ناردنی موچەو بودجەی هەرێمی كوردستانە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست PUKmedia كەوتون ماوەی زیاتر لە دوو سەعاتە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەدایەو سەرجەم وەزیرە كوردەكانيش لەوكۆبوونەوەدان و كۆبوونەوەكەش چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان  تەوەرێكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر بودجەی 2014 و ناردنی موچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم.

لای خۆشیەوە د.فازل نەبی بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: راستە ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەدایەو لەو كۆبوونەوەیەشدا بەشێوەكی گشتی باس لەبودجەی عیراق دەكرێت.

وتیشی: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەناردنی موچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم دەكرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت ئەنجامی دڵخۆشكەری هەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket