riklam

به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی ساڵحی به‌رز ده‌نرخێنرێت

kurdistani 08:05 PM - 2014-10-20
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران سه‌ردانی سه‌یدعه‌لی ساڵحی ده‌كات

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران سه‌ردانی سه‌یدعه‌لی ساڵحی ده‌كات

مامۆستا نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران، ئه‌مڕۆ 20-10-2014 سه‌ردانی شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی سه‌ید عه‌لی ساڵحی كردو له‌نزیكه‌وه‌ سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ناوبراوی كرد له‌ پێناو باسكردن له‌ كێشه‌كانی كورد له‌ شیعرو به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانیدا.

له‌ دیدارێكدا، چه‌ندین بیره‌وه‌ری له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ باسكراو مامۆستا ساڵحی باسی له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی كرد له‌ شاری سلێمانی و به‌شداربوونی له‌ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ ساڵی 2005 داو ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی له‌گه‌ڵ شاعیرانی كوردو به‌تایبه‌ت مامۆستا شێركۆ بێكه‌سی نه‌مر هه‌یبووه‌.

له‌ كۆتاییشدا له‌لایه‌ن مامۆستا نازمه‌وه‌ سوجادده‌یه‌كی كوردی وه‌كو دیاری پێشكه‌ش به‌ مامۆستا سه‌ید عه‌لی ساڵحی كرا.

جێی ئاماژه‌یه‌ مامۆستا سه‌ید عه‌لی ساڵحی شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی تائێستا چه‌ندین شیعری له‌سه‌ر كوردو كوردستان وتووه‌ كه‌ له‌ ئێراندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری بووه‌و له‌ نوێترین به‌رهه‌میشیدا سێ شیعری بۆ شه‌نگال و سه‌رۆك مام جه‌لال و كۆبانێ وتووه‌.

PUKmedia  به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket