riklam

داعشێك بەئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندەوە

kurdistani 07:42 PM - 2014-10-20
ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون

ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون

تیرۆرستێكی داعش بەئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوە لەنزیك بارەگایەكی هێزەكانی پێشمەرگە لەنزیك بەنداوی موسڵ خۆی بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندوەتەوەو بەهۆشیەوە شەهیدو برینداری لێكەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەكی لەهێزەكانی بە PUKmediaی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2014/10/20 خۆكوژێكی داعش بەئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لەنزیك بەنداوی موسڵ خۆی بەبارەگایەكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندوەتەوەو بەپێی زانیارییەكانیش بەهۆی ئەو تەقینەوەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون.

سەرچاوەكە راشیگەیاند: لەنێو بریندارەكاندا عەمید سەفەر ئامێدی فەرماندەی لیواكە بەسەختی برینداربووە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket