riklam

سه‌رۆك كۆمار متمانه‌ی كاركردن له‌باڵیۆزی سویسرا وه‌رده‌گرێت

kurdistani 07:16 PM - 2014-10-20
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

ئه‌مڕۆ 20/10/2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق متمانه‌ی كاركردنی له‌ مایكل وینزاپ باڵیۆزی نوێی سویسرا له‌ عیراق وه‌رگرت.

له‌ دیدارێكدا، سه‌رۆك مه‌عسوم به‌خێرهاتنی باڵیۆزی نوێی كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق، ئاماده‌یی عیراقیشی ده‌ربڕی بۆ هاریكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ سویسرادا.

له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار رووناكی خسته‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستی فراوانكردن و چالاككردنی ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی گه‌لی هه‌ردوو وڵات، ئاماژه‌شیكرد به‌و گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌ بواره‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاردا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ رێوشوێنه‌كانی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سویسراو سوودوه‌رگرتن له‌ شاره‌زایی و تواناكانی سویسرا له‌و بوارانه‌ی خسته‌ڕوو.

سه‌رۆك مه‌عسوم ئیعجابی خۆی بۆ سیاسه‌تی بێلایه‌نی سویسرا ده‌ربڕی له‌ ئاستی جیهان و سیستمه‌ فیدڕاڵییه‌كه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاته‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی پێشنووسی ده‌ستووری عیراق ئه‌زموونی سویسراش له‌به‌رده‌ستدا بووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك مه‌عسوم باسی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵاتی كردو روونیكرده‌وه‌ كه‌ ته‌واوبوونی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت جێی بایه‌خی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌و پێشوازی لێكرا.

له‌ به‌رامبه‌ردا، باڵیۆزی نوێی سویسراش دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌پارێزێت، پشتیوانی سویسراشی نوێكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانی عیراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یارمه‌تیه‌كان كه‌ پێشكه‌شده‌كرێت به‌ ئاواره‌و كۆچپێكراوه‌كان.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket