riklam

جاوش ئۆغڵۆ: توركیا ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات بۆ كۆبانێ

kurdistani 07:02 PM - 2014-10-20
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاسانكاری ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

مه‌ولود جاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ 20-10-2014، رایگه‌یاند: توركیا ئاسانكاری ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بۆ كۆبانێ به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌و شاره‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا چه‌ك و هاوكاری مرۆیی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ نارد.

هه‌روه‌ها ریدور شلیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌كه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییانه‌ی كه‌ بۆ هێزه‌كانیان نێردراون، به‌ ئیجابی وه‌سفكرد بۆ ئه‌و شه‌ڕو رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ گه‌ورانه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ داعش له‌ ئێستادا، كه‌ بۆ خۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌یانه‌ بۆ شه‌ڕ دژ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ واشنتۆن نادات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ هاوكاریكردنی كۆبانێ.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket